حکومەتی عێراق دەروازە نافەرمییەکانی هەرێم دادەخات

سەرۆکی دەستەی دەروازە سنورییەکانی عێراق ڕایدەگەیەنێت" لەگەڵ هەرێم لیژنەیەکمان پێکهێناوە بۆ داخستنی سەرجەم دەوازە نافەرمییەکان". 

عومەر وائیلی سەرۆکی دەستەی دەروازە سنورییەکانی عێراق لە لێداوانێکدا ڕایگەیاند" دەروازە نافەرمییەکانی سنووری هەرێم دیاریکراون و زیان بە ئابوری عێراق دەگەیەنن کە بوونی ئەو دەروازانە وادەکات کۆنتڕۆڵکردنی هاوردەکردنی بەرهەمە بیانییەکان ئاسان نەبێت و گرفت دروستدەکات".

وائیلی وتیشی" لەگەڵ هەرێمی کوردستان لیژنەیەکمان پێکهێناوە بۆ داخستنی سەرجەم دەوازە نافەرمییەکان و کۆبونەوەی بەردەوام لە نێوان هەردولادا هەیە بۆ بەستنەوەی دەروازە سنورییەکانی هەرێم بە دەروازە سنورییەکانی فیدرالی". 

سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عیراق ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە حکومەت ڕێکاری دیکە بگرێتەبەر بۆ یەکلاییکردنەوەی ٢٠ خاڵ و هەشت دەروازەی نافەرمی لە هەرێم، بە مەبەستی پاراستنی بەرهەمی ناوخۆی.


PM:03:33:05/10/2023