ئیبراهۆڤیچ ئاشکرای کرد لە ژوری جلگۆڕین چی لەگواردیۆلا کردووە

زەلاتان ئیبراهیمۆڤیچ ئەستێرەی سویدی باسی ئەو سەردەمە دەکات کە لە بەرشەلۆنە بووەو کێشەی لەگەڵ گواردیۆلای راهێنەری ئەوکاتی یانەکە هەبووە.

رۆژنامەنووسێک پرسیار لە ئیبراهیمۆڤیچ دەکات و دەڵێت:" دوای جێهێشتنی ئینتەرمیلان لە ژووری جلگۆڕینی بەرشەلۆنە ڕووداوێک ڕوویدا، دەوترێت لە ژوورەکەدا سندوقێک کەرەستەی وەرزشیتان فڕێداوەتە سەری گواردیۆلا؟

لە وەڵامدا ئیبراهیمۆڤیچ دەڵێت:"بەڵێ ڕاستە من فڕێمدا بەسەریدا، بەڵام لێی نەدا، بەڵێ، پیپ ڕووبەڕووی من نەبووەوە لەگەڵ ئەو کێشەیەی کە لەگەڵ مندا هەیبوو، و ئەو دەستی ڕاستی خۆی بەکاردەهێنا بۆ چارەسەرکردنی کێشەی خۆی، هەر بۆیە بە ترسنۆک و بێ کۆئەندامی زاوزێ ناوم لێناوە".

 ئیبراهیمۆڤیچ دەشڵێت:" شتە سەیرەکەش ئەوەیە کە بەیانیان پێکەوە دەچووینە نانی بەیانی، کاتێک دەچوومە ژوورەوە گواردیۆلا هەستایەوە و لە ژوورەکە دەردەچوو، لە یاریگادا پەیوەندی لەگەڵ مندا نەدەکرد، دەیتوانی پەیوەندی لەگەڵمدا بکات تەنانەت ئەگەر نەیویستبایە سەیری چاوەکانم بکات، ئەگەر لە یەک شوێن بووینایە، دەگەڕایەوە ژووری جلگۆڕینی بەجێدەهێشت، ڕووبەڕووی من نابێتەوە".

 لەکۆتایدا ئیبراهیمۆڤیچ دەڵێت: بەڵام وەک  پیاوێک بینیم ئەو کەسە نییە کە پێشتر دەمناسی، مەبەستم ئەوەیە ئەو کەسە نییە کە من ناسیم جیاوازی ئەوەیە کە کێشەکانم چارەسەر دەکەم ئەگەر هەبن.  چیرۆکەکە لەوەدایە کە لەو کاتەوە تا ئێستا نەمزانیوە کێشەکە لەلایەن ئەوەوە بەرامبەر بە من چی بووە".


PM:12:45:06/10/2023