داهاتووی ئینریکی لەگەڵ پاریس یەکلابووەوە

 یانەی پاریس سانجێرمان لە دوایین کاتژمێرەکاندا چووەتە لای لویس ئینریکی بۆ پشتگیریکردنی ڕاهێنەرەکەو پشتگیری کردووە.

بە قسەی رۆژنامەی لیکیپ ،لە لایەن بەرپرسانی پاریس سانجێرمانەوە، داوای لێکراوە شەڕانگێز و داهێنەر بێت و ئازادییەکی ڕەهای هەبێت بۆ بەدەستهێنانی ئەمە.

هەروەها ئینریکی ڕاستەوخۆ دوای شکستەکەی نیوکاسڵ لە ژووری جلگۆڕین قسەی بۆ یاریزانەکانی نەکردووە، دوێنێ بەیانی قسەی لەگەڵیان کردووە، هەروەها باسی لە یاری گەڕانەوەی پارک دی پرینس کرد دژی نیوکاسڵ.

رۆژی چوارشەممە لە گەڕی دووەمی قۆناغی گروپەکانی چامپیۆنس لیگ،یانەی پاریس سانجێرمان 4-1بە یانەی نیوکاسڵ دۆڕا



PM:01:56:06/10/2023