لێدوانێك لە سەرۆكی فەڕەنساوە سەبارەت بە چارەسەری كێشەكانی عێراق


سەرۆكی فەرەنسا رایدەگەیەنێت، لە سەردانەكەی بۆ عێراق لەگەڵ هەموو لایەنەكان و وڵاتانی ناوچەكە هەوڵ بۆ چارەسەری كێشەكان دەدەن.

ئەمڕۆ هەینی ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنسا لە وەڵامی رۆژنامەوانان سەبارەت بە سەردانە چاوەڕوانكراوەكەی بۆ عێراق رایگەیاند "لە سەردانەكەم بۆ عێراق لەگەڵ هەموو لایەنەكان هەوڵ بۆ چارەسەركردنی كێشەكان دەدەین، چونكە ناسەقامگیری عێراق دەبێتە هۆی ئەوەی پەنابەری زۆر لەعێراقەوە روو لە ئەوروپا بكەن".

ماكرۆن ئاماژەی بەوەداوە "بۆ پشتیوانی لە سەروەری عێراق بەشداری لە كۆنگرەی بەغدا دەكەم، هەروەها كار بۆ سەقامگیری ئاسایشی عێراق و تەواوی ناوچەكە دەكەین".

سەرۆكی فەرەنسا وتیشی "هیوادارم لە كۆنگرەی بەغدا پڕۆژەیەكی كۆنكریتی سەقامگیری دابڕێژین، هەروەها هەوڵ دەدەین چارەسەری كێشەی كۆچ بكەین و كۆتایی بەم قەیرانە بهێنین".

بڕیارە لە رۆژی 30 تشرینی دووەمی ئەمساڵ لەشاری بەغدا كۆنگرەی سێیەمی بەغدا بەڕێوەبچێت كە لە عێراق، فەرەنسا، وڵاتانی دراوسێ، میسر، قەتەر، ئیمارات و چەند رێكخراوێكی نێودەوڵەتی بەشداری تێدا دەكەن.



PM:11:41:06/10/2023