پیۆلی نهێنی هەڵبژاردنی جیرۆ بۆ گۆڵپارێزی میلانی ئاشکرا دەکات

ستیفانۆ پیۆلی ڕاهێنەری میلان باسی لە بردنەوەکەی بەرامبەر جێنەوا کرد، بە گۆڵێکی بێ وەڵام، لە ئێوارەی رۆژی شەممە، لە گەڕی هەشتەمی خولی ئیتاڵیا، هەروەها هۆکارەکانی هەڵبژاردنی ئۆلیڤیێر جیرۆی بۆ گۆڵپارێز دوای دەرکردنی مایک مایگنان فەرەنسی روونکردەوە.

 لە کاتی کۆتایی یارییەکەدا مایک مایگنان بە کارتی سوور کرایە دەرەوە، هەروەها جۆزێپ مارتینێزی گۆڵپارێزی جێنەوا بە کارتی سوور دەرکرا، بۆیە جیرۆد بووە  گۆڵپارێز و لە چرکەکانی کۆتایی  ڕێگری لە هەوڵێکی مەترسیدار کرد.

 پیۆلی لە لێدوانێکیدا بۆ سکای سپۆرت ئیتاڵیا وتی: پێشتر ئەمە بەسەر مندا نەهاتووە، کریستیان پولیسیچ ویستی لە کۆتایی یارییەکەدا ببێتە گۆڵپارێز، بەڵام پێمان گوت کاتەکەی زۆر کورتە، بۆیە جیرۆد ئەم کارەی کرد”.

 لە درێژەی قسەکانیدا وتی: لە کاتی یارییەکەدا زۆر شتی سەیر ڕوویدا، ئێمە دەمانزانی قورس دەبێت، بەڵام بە باشی خۆمان ڕاگرت، ئەمە سەرکەوتنێکە بۆ عەقڵیەت و کارەکتەر و هێز، منیش زۆر لە یاریزانانی تیپەکەم ڕازیم،  پێنج یاری دەرەوەی یاریگا لە هەشت یاریدا یاریمان کرد، بۆیە بوون لەم دۆخەدا زۆر دڵخۆشمان دەکات، دەزانین زۆر شت هەیە کە دەتوانین و پێویستە باشتری بیکەین".

 ئاماژەی بەوەشکرد، هێشتا زووە سەیری ڕیزبەندی بکەین، سێ یان چوار تیپ کێبڕکێ دەکەن بۆ بەدەستهێنانی نازناوی خولی ئیتاڵیا، بەڵام ئەم ئەنجامە گرنگە بۆ خۆبەگەورەزانین دوای زنجیرەیەک یارییە سەختەکان.


AM:01:17:08/10/2023