کەشناسی کەش و هەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتووی راگەیاند

وەزارەتی گواستنەوەی  و گەیاندنی هەرێم  ئەمڕۆ سێشەممە ١٠ی تەشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ کەشی ئەمرۆ و بەیانی راگەیاند.

لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە ئەمڕۆ کەشی ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، لە سەر ناوچە شاخاویەکان لە هەندێ کاتدا نمە باران دەبێت ولە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری پارێزگای دهۆک باران بارین زیاتر دەبێت، لە سەنتەری پاریزگاکان ئەگەری نمە بارانی هەیە و لە کاتی باران ئەگەری دروستبوونی هەورە تریشقەشی هەیە، کاریگەری ئەم ناسەقامگیریە لەسەر ناوچەکەمان تا بەرەبەیان دەمێنێتەوە.
 
پلەکانی گەرما  نزم دەبێتەوە بە ٢تا ٤ پلە بە بەراوورد لە تۆمارکراوی دوێنێ.

خێرای با مام ناوەند دەبێت ٥-١٥کم و بەرەو ئاراستەی باکووری خۆرئاوا دەبێت.

لە بەشێکیتری راگەیاندراوەکەی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندندا هاتووە کە سبەی چوارشەممە ١١ی تەشرینی یەکەم کەشی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و ئەگەری پروشکە باران لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاویەکان هەیە لە کاتەکانی بەیانی زوودا.

پلەکانی گەرما  بەرز دەبێتەوە بە ١تا ٢ پلەی سیلیزی بە بەراوورد لە تۆمارکراوی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەم شێوەیە: 

هەولێر : ٣٠ پلەی سیلیزی 

سلێمانی : ٣٠ پلەی سیلیزی

دهۆک : ٢٨ پلەی سیلیزی

کەرکوک : ٣٢ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : ٣١ پلەی سیلیزی

زاخۆ : ٢٩ پلەی سیلیزی

سۆران : ٢٧ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : ١٩ پلەی سیلیزی

گەرمیان : ٣٥ پلەی سیلیزی



AM:11:03:10/10/2023