ئینریكی ئەم سزایانە بۆ یاریزانان داناوە

راهێنەری بەرشەلۆنە بڕیاریداوە سزای دارایی بۆ یاریزانانی یانەكەی دابنێت ئەگەر یاساكانی یانەكە بشكێنن
رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئاشكرای كردوە كە راهێنەری نوێی بەرشەلۆنە چەند رێنماییەكی بۆ رێكخستنی تیپەكەی دەركردوەو هەر یاریزانێكیش سەرپێچی بكات سزا دەدرێت، بەپێی یاساكەی راهێنەر هەر یاریزانێك لەهاتنیدا بۆ یانەكەی دوا بكەوێت 200 یۆرۆ سزا دەدرێت، هەروەها ئەگەر دوبارەی بكاتەوە پارەكە دەبێتە 400 یۆرۆو دواتر دەبێتە 800 یۆرۆ، رۆژنامەكە باسی لەوەشكردوە كە لەو رۆژانەی یاری هەیە هەر یاریزانێك دوابكەوێت سزاكەی دەبێتە دوو ئەوەندە.
ئەوەی ئاشكرابوە تا ئێستا دوو یاریزانی تیپەكە لە كاتی خۆیان دواكەوتون و لەبەرامبەردا ئینریكی چاوەڕێی كردون و پێی راگەیاندون كە بەو هۆیەوە سزا دەدرێن، هەرچەندە ناوی ئەو دوو یاریزانە ئاشكرا نەبوە بەڵام یەكێكیان یاریزان نوێیەو ئەوی تریشیان یاریزانێكی لاوە.
لویس ئینریكی لەم وەرزەدا بەباشی سەركردایەتی بەرشەلۆنە دەكات لەو یاریانەی كردویانە ئاستی بەرزیان پێشكەش كردوە.

ئا: چێنەر عەبدول قادر



PM:06:46:24/09/2014