ئێران.. کچێکی شەش ساڵان بەدەستی باوکی سەر دەبڕدرێت

لە شاری هیداج سەر بە زەنجان، کچێکی تەمەن شەش ساڵان بە ناوی(ئاوا یارقالیلە) بەدەست باوکییەوە "بەشێوەیەکی دڕەندانە کۆژراوە". 

بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ١٣ی تەشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی ئێرانوایەر، پیاوێکی تەمەن ٣٢ ساڵ کە لە شاری هێدج دەژی، " بە شێوەیەکی دڕندانە " سەری کچە شەش ساڵانەکەی بە چەقۆ بڕیوە. باوکی ئاڤا دوای کاتژمێرێک لە کوشتنی منداڵەکەی پەیوەندی بە پۆلیسەوە کرد و دانی بەوەدا ناوە کە ئەم منداڵەی کوشتووە.

لە وەسفی ڕووداوەکەدا، بکوژەکە (باوکی) ڕایگەیاندووە " کە لە کاتی کوشتنەکەدا لە ژێر کاریگەری مادەی هۆشبەری(شیشە) بووە.

ماڵپەرەکە رایگەیاندووە کە" ئاڤا منداڵی جیابوونەوەیە، دایکی ماوەیەک لەمەوبەر بەهۆی ئالوودەبوونی باوکی خێزانەکەوە لە هاوسەرەکەی جیابووەوە و سەرەڕای بەدواداچوونی زۆری دایکەکە بۆ ئەوەی سەرپەرشتی ئەم منداڵە بەدەستبهێنێت، دادوەری دۆسیەکە بەبێ گوێدان ڕەتیکردەوە سەرپەرشتی ئاڤا ڕادەستی دایکی بکات".

بەپێێ زانیارییەکانی ئێرانوایەر لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی ئەمساڵدا لانیکەم ٥٢ حاڵەتی کوشتنی ژن لە ئێران تۆمارکراوە کە ٢٠ حاڵەتیان کوشتن بە پاساوی شەرەف بووە، لەناویاندا چوار حاڵەت کچانی خوار ١٥ ساڵ بووە.



PM:01:51:14/10/2023