کەسناسی کەش و هەوای ئەمڕۆ و بەیانی بڵاو کردەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٥ ی تەشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ وەزارەتی گواستە و گەیاندن کەش و هەوای ئەمڕۆ و بەیانی بڵاو کردەوە.

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی گواستنە و گەیاندندا هاتووە کە ئەمڕۆ یەک شەممە کەشی ئاسمان پەڵەهەور ونیمچە هەور دەبێت و لە کاتەکانی شەودا خۆڵ بارین دەست پێدەکات بەتایبەتی لە باشور و ناوەڕاستی هەرێم و تا سبەی بەیانی بەردەوام دەبێت و مەودای بینین کەم دەبێتەوە.

پلەکانی گەرما  نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی دوێنێ.
 
هەروەها سبەی دوو شەممە ١٦ی تەشرینی یەکەمی کەشی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاویەکان هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بارینی پروشکە باران لە ناوچە شاخاویەکانی باکووری هەرێم.

پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە ٤ تا ٥ پلەی سیلیزی بە بەراورد لە تۆمارکراوی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەم شێوەیە: 

هەولێر : ٢٧  
سلێمانی : ٢٥
دهۆک : ٢٥
کەرکوک : ٢٩
هەڵەبجە : ٢٨
زاخۆ : ٢٨
سۆران : ٢٦
حاجی ئۆمەران : ١٦
گەرمیان : ٣٠
 



AM:11:44:15/10/2023