کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ ڕاگەیاندرا

بەشی پێشبینی كەشوهەوا لەوەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند"سبەی لەناوچە شاخاوییەکانی باکوور تاوەباران و هەورە تریشقە دەست پیدەکات".

ئەمڕۆ سێشەممە١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، ئاسمان سامال وپەڵەهەوردەبێت، لەناوچە شاخاووییەکان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت، پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

سبەی چوارشەممە، ئاسمان بەگشتی نیمچە هەور دەبێت، لەناوچە شاخاوییەکانی باکوور هەندێ کات بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت و تاوەباران و هەورە تریشقەی لەگەڵ دا دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە بە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ. 

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : ٢٨ پلەی سیلیزی

سلێمانی : ٢٦ پلەی سیلیزی

دهۆک :٢٦ پلەی سیلیزی

کەرکوک : ٣١ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : ٢٩ پلەی سیلیزی

زاخۆ :٢٧ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: ١٧ پلەی سیلیزی

سۆران : ٢٦ پلەی سیلیزی

گەرمیان : ٣٣ پلەی سیلیزی


PM:12:56:17/10/2023