سەرۆکی وڵایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە سەردانێکی لە ناکاو گەیشتە ئیسرائیل.
ئەمڕۆ سێشەمە ١٧ی تەشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ میدیاکانی ئیسرائیل ڤیدیۆی گهیشتنی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکایان بۆ فڕۆکەخانەی تەلئەبیب لە ئیسرائیل بڵاوكردهوه، ئهوهش لهكاتێكدابوو بڕیاربوو جۆ بایدن رۆژێتر واتە چوارشەممە سەردانەکەی بۆ ئیسرائیل بکات.
پێشتریش ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاندبوو" بایدن سەردانێکی نائاسایی بۆ ئیسرائیل ئەنجام دەدات، لە رێگەی ئەو سەردانەشەوە پشتیوانی هێزی ئەمریکا بۆ ئەو وڵاتە دەدردەبڕێت".
سهردانهكهی بایدن لهكاتێكدایه كه پێشتر رۆژنامەنی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکا بڵاویکردبوهوه" وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پێنتاگۆن) دوو هەزار سەربازی بۆ بەشداریکردن لە ئۆپەراسیۆنی زەمینی غەززە ئاماده كردوه".
جێگەی ئاماژەیە 110 نوێنەری کۆنگرەی ئەمریکا لە هەردوو پارتی دیموکرات و کۆماریخواز نامەیەکیان ئاراستەی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا کرد و داوایان لێکرد بەردەوام بێت لە پشتیوانیکردنی ئیسرائیل بەرامبەر بە کۆماری ئیسلامیی و حەماس و هێرشە کوشندەکانی بۆ سەر ئیسرائیل.