هاوڵاتییەک بە فیشەک دەکوژرێت

تەرمی هاوڵاتییەکی دانیشتووی دێرەلۆک لەناو زەوییەکەی خۆیدا دۆزراوە. 

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە ١٧ی تەشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ تەرمی هاوڵاتییەکی دانیشتووی دێرەلۆک سەر بە قەزای ئامێدی بەناوی( سدقی محەمەد هاریکی) سەر بە عەشیرەتی زرێباری، لەناو زەوییەکەی خۆی دۆزراوەتەوە.

پەیامنێری سپی رایگەیاند" ئەو هاوڵاتییە دوو فیشەکی بەر کەوتووە و تائێستاش هیچ زانیارییەک لەبەردەست دانییە کە تاوانبارەکەو کێ بووە و هۆکاری رووداوەکە بۆچی دەگەرێتەوە".

هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە لە ئێستادا تەرمی سدیق محەمەد رەوانەی پزیشکی دادی دهۆک کراوە و لێکۆڵینەوەی بۆ دەکرێت.  



PM:08:41:17/10/2023