حەبی ئازارشكێن ئەم زیانەی هەیە

توێژینەوەیەكی نوێی پزیشكی دەریدەخات كە ئالودە بوون بە خواردنی حەبی ئازار شكێنەوە زیانی تەندروستی بۆ لەشی مرۆڤ هەیە، دەبێتە هۆی زوو مردنی ئەو كەسانەی نەخۆشی دڵیان هەیە.
توێژینەوەكە لە زانكۆی كۆپنهاگنی وڵاتی دانیمارك لەسەر سەد هەزار كەس ئەنجامدراوە، تەمەنی ئەو كەسانە لە سەروو سی ساڵەوە بووە و پێشتریش كێشەی تەندروستی دڵیان هەبووە.
توێژرەكان بۆیان دەركەوتووە %59 ئەو كەسانەی ئالودەی خواردنی حەبی ئازار شكێن بوون دوای ساڵێك لە توشبونیان بە نەخۆشی دڵ گیانیان لە دەستداوە.
 هەروەها% 63 یان دوای 5 ساڵ گیانیان لە دەستداوە، ئەوانەشی دووچاری مردن نەبونەتەوە %30 یان دوای ساڵێك دووبارە توشی جەڵتە بوون مردوون , هەروەها % 41 یشیان دوای  5 ساڵ دووبارە جەڵتە لێیداونەتەوە.



PM:03:40:25/09/2014