ڤیدیۆ.. دەروون کاروان گۆرانییەکی (مەرزیەی فەریقی) دەڵێتەوە

ھونەرمەندی گۆرانیبێژی کورد دەروون کاروان گۆرانییەکی ھونەرمەندی کۆچکردوو مەرزییە فەریقی دەڵێتەوە. 

ھونەرمەندی گۆرانیبێژی دەنگخۆشی دیاری کورد دەروون کاروان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام گرتەیەکی ڤیدیۆی خۆی بڵاوکردووەتەوە، وەک لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت دەروون گۆرانی (لە یارەوەی) ھونەرمەندی کۆچکردوو مەرزییە فەریقی دەڵێتەوە. 
دەروون کاروانی تەمەن (٣٠) ساڵ خەڵکی ڕەواندازە و لە وڵاتی سوید لە دایکبووە، لە ئێستاشدا لە کوردستان نیشتەجێیە، لە ماوەكانی رابردوودا زیاتر لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەركەوتنی هەبوو و بەرهەمی هونەرمەندانی دیكەی دەوتەوە کە زیاتر بە گۆرانی (تۆ نانویت)ی هونەرمەندی دیاری کورد (حەمید بانەیی) ناوبانگی دەركرد و لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بینەرێكی زۆری هەبوو، هەروەها بەرهەمی (من ئەڕۆم) یەکەم کاری هونەری تایبەت بەخۆی بوو کە بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ بڵاویکردەوە. 


PM:06:11:19/10/2023