وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: نەوت بەسەر ٩٤ هەزار خێزاندا دابەشکراوە


وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێم ( ماوە بۆ درێژکراوە) رایگەیاند" تا ئێستا ١٩ ملیۆن لیتر نەوت لە ناوچە شاخاوییەکان بەسەر ٩٤ هەزار خێزاندا دابەشکراوە".

ئەمڕۆ هەینی ٢٠ ی تشرینی یەکەم، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، تاوەکو ئێستا ١٩ ملیۆن لیتر لە نەوتی سپی لە ناوچە شاخاوییەکان بەسەر ٩٤ هەزار خێزان دابەشکراوە.

لەو راگەیاندنەدا هاتووە " پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتیاندا بەردەوام دەبێت و هەر خێزانێک ٢٠٠ لیتر نەوتی پێدەدرێت".

لە ساڵانی رابردوودا دابەشکردنی نەوت بەسەر خێزانەکانی هەرێمدا هەمیشە بە نیوەناچڵ دابەشکراوە، هەندێک ناوچە هەرە ساردەکان یەک بەرمیلیان وەرگرتووە، هەندێکی تریان بەتایبەتی شارەکان هەر نەوتیان وەرنەگرتووە.



PM:08:23:20/10/2023