له‌سه‌ر وتاره‌که‌ی ته‌یب ئۆردوگان له کۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، په‌یه‌ده دێته ده‌نگ و ده‌ڵێن زۆرێک له وتاره‌که‌ی ئۆدوگان که پێشکه‌شی کرد درۆن و دووربوون له راستیه‌وه.
له‌میانه‌ی ئه‌و قسانه‌ی ئۆردگان له کۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان کردی، په‌یه‌ده و کانتۆنه‌کانی رۆژئاوا به‌درۆی ده‌خه‌نه‌وه، ئۆردگان وتی" 150 هه‌زار ئاواره له کوبانیه‌وه هاتوونه‌ته تورکیا"، به‌لآم ئیداره‌ی رۆژئاوا ده‌ڵێن "به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌کانی ئێمه 30 هه‌زاره‌و له سێ رۆژی رابردوودا زۆریان گه‌راوه‌نه‌ته‌وه بۆ کوبانی".
سه‌رۆکی شاره‌وانی برسوس، زوهال ئیکمال ده‌ڵێت" به‌پێی دۆسیه فه‌رمیه‌کان و چاودێریکردنی مه‌یدانی ته‌نها 30 هه‌زار هاتوونه‌ته تورکیاوه، گه‌نجه‌کانیش پاشئه‌وه‌ی جێگایان بۆ خێزانه‌کانیان کردۆته‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ رۆژئاوا بۆ چه‌ک هه‌ڵگرتن و به‌رگریکردن له رۆژئاوا ".
به‌ر‌پرسانی رۆژئاوا به‌فورات نیوزیان راگه‌یاندووه که "ئوردگان بۆیه ئه‌م درۆیه ده‌کات بۆئه‌وه‌ی زه‌میه‌نه خۆش بکات بۆ دروستکردنی پشتێنه ئه‌منی له‌سه‌ر سنوری رۆژئاوا‌و رای گشتی جیهانی فریوبدات و، بڵێت که ئه‌و ناوچانه چۆڵن".