وەزارەتی دارایی کۆی داهات و خەرجی هەرێم بڵاودەکاتەوە

ئەمڕۆ ٢١ی تەشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ وەزارەتی دارایی هەرێم خشتەی داهات و خەرجی شەش مانگی سەرەتای ساڵی ٢٠٢٣ی  بڵاوکردەوە.

بە پێی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم کۆی داهات لەسەرەتای شەش مانگی ساڵی ٢٠٢٣وە (٧،٩١٨،٥٠١،٠٢٣،٧٣٨)، بووە و لەکاتێکدا کوێ گشتی خەرجییەکان (٨،٣٩٥،٥٠١،٥٠٢،٦٣٨)،بووە.

لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووریدا بڵاو کراوەتەوە" لەسەر بنەمای پەیڕەوکردنی شەفافیەت و لەپێناو جێبەجێکردنی سیاسەتێکی ڕوون و ئاشکرا بۆ بەڕێوەبردنی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی کارنامەی چاکسازی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان". 

هەروەها هاتووە" بە بڕیاری بەڕێز وەزیری دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان لەمەودوا ڕاپۆرتی خەرجی و داهاتی هەرێمی کوردستان هەر شەش مانگ جارێک بڵاو دەکرێتەوە، کەسەرجەم داتاو زانیاریەکانی لەلایەن لیژنەی هاوبەشی دیوانی چاودێری دارایی عێراق و هەرێمی کوردستان وردبینی و پەسەند کراوە". 

خەشتەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووری بەم شێوەیە: 





PM:09:43:21/10/2023