ئامێرێکی نوێ بۆ پشکنینی شێرپەنجەی مەمک دەدۆزرێتەوە

سکانێکی مەمک کە شانەکانی مەمک سکان دەکات بۆ دەستنیشانکردنی شێرپەنجە، درووستکراوە.


زانایەکی لەدایکبووی تورکیا، دکتۆرجەنان دەگدڤیرن رایگەیاندووە" بیهێنە بەرچاوت کە سکانەرێکی سۆنەر لەبەربکرێت کە بە خۆتەوە  بەسەر گرێی مەمکەکەتدا بەستراوەتەوە و دەتوانێت شانەکانی مەمک سکان بکات بۆ دۆزینەوەی گرێ لەکاتێکدا تۆ کوپە قاوەکەت دەخۆیتەوە".

دکتۆر جەنان دەگدڤیرن ، لەگەڵ هاوکارەکانی لە بەشی میدیالاب لە پەیمانگای تەکنەلۆژیای (ماساشوستس) دەستی بە لێکۆڵینەوە و پەرەپێدانی ئەم تەکنەلۆجیایە نوێیە کردووە، ئەم ئامێرە ڕێگە بەو نەخۆشانە کە مەترسی تووشبوونیان بە شێرپەنجەی مەمک زۆرە دەدات کە لە نێوان مەمۆگرامەکاندا چاودێری بارودۆخی شانەکانی مەمکیان بکەن.

شێرپەنجەی مەمک باوترین جۆری شێرپەنجەیە. بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە ساڵی ٢٠٢٠، دوو ملیۆن و ٣٠٠ هەزار ئافرەت تووشی ئەم نەخۆشییە بوون و ٦٨٥ هەزار ژنیش لە ئەنجامدا گیانیان لەدەستداوە. ئەم شێرپەنجەیە دووەم هۆکاری مردنە لە ئافرەتان. 



PM:10:19:21/10/2023