خۆپشاندانی مامۆستایان دەستی پێکرد

خۆپشاندانی فراوانی مامۆستایان لە سلێمانی و چەند شاریتر دەستی پێکرد و لە سلێمانی نزیکی١٠٠٠ کەس مامۆستا لەبەردەم پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی گردبوونەوە. 

لە کاتژمێر ١٠ی بەیانی ئەمڕۆ گردبوونەوەی مامۆستایان لە شارەکانی سلێمانی، هەڵەبجە، سەیدسادق، قەڵادزێ ، چەمچەماڵ و کۆیە و کەلار دەستیپێکرد و نزیکی هەزار کەس رژانە سەر شەقامەکان و داوای مافەکانیان دەکەن.

مامۆستایانی ناڕازی رایانگەیاندووە" ئەمڕۆ لە هەموو رۆژێک جیاوازترە و دوای ئەمڕۆ ئەرک و پەیامی  قورسترمان هەیە و کێشەی ئێمە بە یەک مووچە چارەسەر نابێت". 

هەروەها رایانگەیاند" پەیامی ئەمڕۆمان بۆ وەزیری پەروەردەیە، لە وەڵامی دەبێت ئێمە نەخێرمان وت".

مامۆستایانی ناڕازی ئاماژە بەوە دەدەن کە تا مافەکانیان جێبەجێ نەکرێت بەردەوام دەبن بە بایکۆتکردنی قوتابخانەکان و ناگەڕێنەوە بۆ هۆڵەکانی خۆێندن. 

بڕیاربوو ئەمڕۆ یەکشەممە بە بڕیاری وەزری پەروەردە دەرگای قوتابخانەکان بکرێتەوە و مامۆستایان بگەڕێنەوە هۆڵەکانی خوێندن بەڵام ژمارەیەکی زۆر لە مامۆستایان خۆپشاندانیان ئەنجامدا و رایانگەیاند بەردەوام دەبین لەسەر هەڵوێستی خۆمان تا ئەوکاتەی مافەکانمان وەردەگرین. 



AM:10:32:22/10/2023