ئەمریکا: باڵیۆزخانە و کونسوڵخانەکەمان لە هەولێر و بەغداد کراوەیە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایدەگەیەنێت" هەموو رێکارێکمان گرتووەتەبەر بۆ پاراستنی هێزەکانمان لە عێراق و هەرێم". 

ماتیۆ میلەر وتبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند" باڵیۆزخانەکەمان لە عێراق و کونسوڵخانەکەشمان لە هەولێر کراوەن و پابەندین بە رێککەوتنی ستراتیژی نێوانمان". 

ماتیۆ میلەر وتیشی" نیگەرانین لە سەلامەتی هاوڵاتیان و ستاف و بەرژوەندییەکانی واشنتن، هەربۆیە بریارماندا ئەو ستاف و تیمانەی سەرەکی نین عێراق بەجێبهێڵن". 

شەوی ڕابردوو وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا لە بەیاننامەیەکدا پەیامێکی ئاڕاستەی کەسوکاری دیپلۆماتکار و بەشێک لەو کارمەندانەی سەرەکی نین کرد و ڕایگەیاند" بەزووترین کات عێراق بەجێبهێڵن و له‌ رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غداشەوە گه‌شت نه‌كه‌ن". 


PM:10:05:23/10/2023