سه‌ربازگه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د له رۆژئاوای پارێزگای ئه‌نبار كه تایبەتە بە هێزەکانی ئەمریکا بە مووشەک کرایە ئامانج.
میدیا عێراقییه‌كان بڵاویان كرده‌وه"كه ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه ٢٤ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠٢٣، به دوو مووشه‌ك بنکەی سەربازی عه‌ین ئه‌سه‌د کە تایبەتە بە هێزەکانی ئەمریکا له رۆژئاوای پارێزگای ئه‌نبار بۆردوومان كراوە".
تا ئێستا دیار نییە کە ژیانی گیانی هەبووە یان نا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ئاگاداریش بۆ ئاژانسی (به‌غداد ئه‌لیه‌وم ) هه‌واڵی هێرشه‌كه‌ی پشتڕاستكرده‌وه و رایگه‌یاند" كه دوای هێرشه‌كه هێزه ئه‌منییه‌كان هه‌ڵمه‌تێكی گه‌ڕان و پشكنینیان بۆ دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی مووشه‌كه‌كان ئه‌نجام داوه و سه‌كۆی هه‌ڵدانی مووشه‌كه‌كانیان دۆزییه‌وه".
له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی ڕابردوودا ئه‌مه پێنجه‌م جاره ئەو بنکەیە بۆردومان ده‌كرێ ، گروپی (چه‌كداری مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی ) له عێراق به‌رپرسیارێتی بۆردومانه‌كانی هه‌فته‌ی ڕابردووی سه‌ربازگه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌دی گرتبووه ئه‌ستۆ.
ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ هەڕەشەی گروپە شیعەکانی سەر بە ئێران بۆ بە ئامانجگرتنی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا، ئەویش بەهۆی پشتوانیکردنی لە ئیسرائیل لەبەرامبەر بزووتنەوەی حەماس.