داعش ئه‌و رێکخراوه‌ی دنیای به‌خۆیه‌وه خه‌ریک کردووه، شێوازی سه‌یرو سه‌مه‌ره به‌کارده‌هێنێت له کوشتنی هاوڵاتیان‌و نه‌یارانیدا.
نوێترین داهێنانی ئه‌و ڕێکخراوه‌دا مین رێژکردنی ئاژه‌ڵه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دیاله رایگه‌یاند " ئه‌مرۆ 26 ی ئه‌یلول مینی شه‌ش ئاژه‌ڵی ئه‌سپیان پووچه‌ڵ کردۆته‌وه که له‌لایه‌ن داعشه‌وه به گیانی ئاژه‌ڵه‌کانه‌وه چێنرابوون و له چه‌ند ناوچه‌یه‌کی کشوکاڵی له باکوری قه‌زای میقدادیه به‌ریان دابوون بۆ ئه‌وه‌ی به‌هێزه‌کانی حکومه‌تدا بته‌قنه‌وه".
پۆلیسی دیاله ئه‌وه‌ی ئاشکراکرد که چه‌کدارانی داعش چه‌ندین شێوازی جیاجیا به‌کارده‌هێنن بۆ ئه‌وه‌ی پێشڕه‌وی هێزه عێراقییه‌کان له کۆنترۆلکردنه‌وه‌ی شوێنه‌کاندا رابگرن.