وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم: کارەبای نیشتیمانی کەم دەبێتەوە

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، "بەهۆی پرۆسەی چاکسازی لە کێڵگەی کۆرمۆر کارەبای نیشتیمانی بۆماوەی ٤٨ کاتژمێر کەم دەبێتەوە".

ئەمشەو پێنج شەممە ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند، "بەهۆی پرۆسەی چاکسازی لە کێلگەی کۆرمۆر، بۆ ماوەی ٤٨ کاتژمێر لە رۆژانی ٢٧-٢٩ی ئەم مانگە بڕی بەرهەمهێنانی کارەبا کەم دەبێتەوە".

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ماوەی پرۆسەکەدا، بڕی بەرهەمهێنانی غاز لە کێلگەی کۆرمۆر بۆ ٢٥٠ پێ سێجا کەم دەبێتە و بە هۆیەوە بەرهەمهێنانی کارەبا بە رێژەی ٧٥٠ مێگاوات دادەبەزێت.

ئەوەشی خستەڕوو، هەوڵ دەدەین لەو دوو رۆژەدا، کاریگەرییەکانی کەمبوونەوەی کارەبا لەسەر ماوەکانی پێدانی کارەبا کەمتر بێت.




PM:08:09:26/10/2023