زانیاری ورد لەسەر جیهان تەها کە شەوی ڕابردوو گیانی لەدەستدا

جیهان تەها، کە پیشەی مامۆستای وانەبیژ بووە و ئەمشەو گیانی لەدەست دا، پێش شەش کاتژمێر لە مردنی لە بڵاوکراوەکانی خۆی لە هەژماری فەیسبووک چەندین نهێنی ژیانی خۆی دەدرکێنێت، ناوی یەکێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەهینێت.

شەوی پێنج شەممە ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، مامۆستای وانەبێژ جیهان تەها له‌ئه‌نجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەکەی له‌ ده‌ڤه‌ری بارزان گیانی له‌ده‌ستدا،چه‌ند كاتژمێرێك به‌ر له‌ گیان له‌ده‌ستدانی، جیهان ته‌ها لە هەژماری خۆی لە فەیسبووک پێشبینی مه‌رگی خۆی كردبوو و چەندین بڵاوکراوەی تایبەت بە ژیانی خۆی بڵاوکردەوە.

لە یەکێک لە بڵاوکراوەکانی ئەم مامۆستایەدا هەردوو کوڕەکەی ڕادەستی ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ دەکات و دەڵێت:"مناڵەکانم ئەمانەتی دەستی سەرکردەیی گەورەم کاکە شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ، ئەوان دەبن بەپیاوی تۆ،ئەو پیاوی مەردە کوری باوکی خۆیێتی".

جیهان تەها لە بەشێک لە بڵاوکراوەکانیدا وتویەتی،"من درۆزن نیم لەگەڵ خۆم شتێک حەز و ئاواتم لێی نەما دەردەچم، من نەک لە ژیانی زۆر کەس دەرچووم لەجەستەیی خۆشم دەرچووم من نەگوێم لەکەسە نەکەسیش دەبینم وەباسی کەسیش ناکەم".

لە کۆتای پەیەمەکەیدا ئاماژەی بەوەکردووە، تەنیا ئاگاداری کورەکانم بن، لەپاشی من کەس کەس تاوانبار نەکات منم تاوانباری گەورە.

جیهان تەها، په‌یمانگای هونه‌ره‌ جوانه‌كان به‌شی شانۆی تەواو کردووە ولە چەندین کورتە فیلم و شانۆدا بەشداری کردووە، ماوەی چەند ساڵێکە بۆتە مامۆستای وانەبێژ، شەوی رابردوو لە گوندی هەڤنکا لە سنووری پارێزگای هەولێر ئۆتۆمبێلەکەی وەرگەڕا و ئاگری گرت و لە تەمەنی ٣٥ ساڵی گیانی لەدەستدا.


AM:11:17:27/10/2023