پاش ئەوەی دوو گۆڵی لە یانەی بەرشەلۆنە کردوو توانی یاری کلاسیکۆی هەفتەی 11ی لالیگا بۆ یانەکەی 2-1بباتەوە،بێلینگهام خەڵاتێکی گەورەی فرانس فتبۆڵ دەباتەوە.
رۆژنامەنووسی ئیسپانی خۆسێ فێلیکس دیاز ئاشکرای دەکات، جود بێلینگهام، سبەی لە ئاهەنگی تۆپی زێڕین خەڵاتی "کۆپا" وەردەگرێت، کە دەبەخشرێتە باشترین یاریزانی لاوی جیهان و لەلایەن فرانس فوتبۆڵەوە پێشکەشی دەکرێت.
بێلینگهام تەمەنی 20ساڵەو ئەم وەرزە تا ئێستا 13گۆڵی کردووە.