وتەبێژی حکومەت: ئەم هەفتەیە ٧٠٠ ملیار دینارەکە دەگات


وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند " لەم هەفتەیەدا ئەگەر لەلایەن بەغداوە بیانوو نەدۆزرێتەوە، ئەم هەفتەیە ٧٠٠ ملیار دینارەکە دەگاتە هەرێمی کوردستان".

پێشەوا هەورامی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ سێ شەممە بە میدیاکانی نزیک پارتی راگەیاند " ئەگەر هۆکار و بیانوویەکی دیکەی بۆ نەدۆزرێتەوە، دەبێت لەم هەفتەیەدا ٧٠٠ ملیار دینارەکە لەلایەن بەغداوە بۆ هەرێمی کوردستان بنێردرێت".

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی ( ماوە بۆ درێژکراوە )، رایگەیاند "دەبووایە پێش هەفتەیەک ٧٠٠ ملیار دینارەکە بنێردرایە، ئەگەر هۆکار و بیانوویەکی دیکەی بۆ نەدۆزرێتەوە، دەبێت لەم هەفتەیەدا بگات".

دەربارەی نەچوونی وەفدی هەرێم بۆ بەغداو هەڵوەشاندنەوەی ئەو سەردانە، وتەبێژی حکومەت هەرێم دەڵێت "وەزارەتی دارایی عێراق داوای تەرازووی پێداچوونەوەی سێ مانگیان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کردبوو. ئەوەی پێویست بوو، بۆیان نێردراوە، بۆیە پێویستی نەدەکرد شاندی هەرێمی کوردستان بچێتەوە بەغدا".

ئەوە لەکاتێکدایە کە بەهۆی دواکەوتنی مووچەوە زۆر کاروباری حکومەت و بەتایبەتی بواری خوێندن لە ناوچەکانی سلێمانی گرفتی گەورەیان بۆ دروستبووە. 



PM:04:14:31/10/2023