کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بە دانانی چەند ئیمۆجیەکی پێکەنین وەڵامی پۆستێکی تۆماس ڕۆنسێرۆی رۆژنامەنووسی ئیسپانی لە رۆژنامەی ئاس دایەوە کە ڕەخنەی لە میسی گرتووە دوای ئەوەی شەوی رابردوو تۆپی زێڕینی هەشتەمی ساڵی 2023ی بردووەتەوە.
تۆماس ڕۆنسێرۆ نوسیویەتی: "هەی هاوڕێیان، ئەوەی ئێمە دەمانزانی ڕوویدا، جارێکی دیکە خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی بە میسی بەخشرا، چووە بۆ یانەی ئینتەر میامی بۆ وازهێنان، بەڵام لە ئێستاوە وا دەرکەوت کە لە پاریس وازی هێنابێت بۆ ئەوەی خۆی بۆ مۆندیال ئامادە بکات.
ئەم رۆژنامەنوسە ئەوەشی نوسیوە:" بەڵێ جامی جیهانی بردەوە، بەڵام باشە بە 6 لێدانی سزا جامەکەی بردەوە ، کە لە یەک وەرزدا شەش نازناوی بەدەستهێنا، کە هالاند گۆڵکاری هەموو شتێک بوو".