بنزیمە لایک لەسەر تۆپی زێڕینی هەشتەمی میسی دەکات

هەڵوێستی بنزیمە لەسەر تۆپی زێڕینی هەشتەمی میسی ئاشکرا دەبێت و ئەو یاریزانە دڵخۆشی خۆی بە بردنەوەی تۆپەکە بۆ میسی دەربڕیوە دوای ئەوەی رۆژی دووشەممە لە پاریس بۆ جاری هەشتەم بە دەستیهێنا.
 
میسی وێنەیەکی خۆی بە تۆپی هەشتەمەوە بڵاوکردووەتەوەو کەریم بنزیمە لایکی پۆستەکەی لیۆنێل میسی بە  تۆپە زێڕینەکەوە کردووەو سەرسامی خۆی بۆ دەربڕیوە دوای ئەوەی تۆپی زێڕینی ساڵی2023ی بردووەتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە پێشتر رۆناڵدۆ  ئیمۆجیەکی  پێکەنینی لەسەر پۆستێکی رۆژنامەنوسی ئیسپانی تۆماس رۆنسێرۆ داناوە دوای ئەوەی میسی بە ناشایستە بۆ بردنەوەی تۆپی هەشتەم زانیوە.



PM:08:30:01/11/2023