ئەمینداری گشتی گروپێکی چەکداری عێراق( نوجەبا) رایگەیاندووە" عێراق لەڕووی سەربازییەوە ئازاد دەکەین".
ئه‌كره‌م كه‌عبی، ئه‌مینداری گشتیی بزوتنه‌وه‌ی نوجه‌با، كه گروپێكی چه‌كداریی عێراقه، له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئێكس بڵاویكردۆتەوه "ئه‌وه‌ی له‌مه‌ودوا دێت، گه‌وره‌تره، مقاومه‌ی ئیسلامی بڕیاریداوه عێراق له رووی سه‌ربازییه‌وه ئازاد بكات".
هەروەها وتویه‌تی: "سه‌ركه‌وتن بۆ ئیسلامه.. راناوه‌ستین.. پاشه‌كشه ناكه‌ین".
گروپی مقاومەی ئیسلامی لە زۆربەی هێرشەکان بۆسەر بنکەکانی سەربازی ئەمریکا لە عێراق بەرپرسیارییەتی خۆی راگەیاندووە و بڵاویکردۆتەوە کە زۆربەی هێرشەکانی بە مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئەنجام داوە.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه له چه‌ند رۆژی رابردوودا به‌رپرسێكی باڵا‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا رایگه‌یاندبوو" له ١٧ی تشرینی یه‌كه‌مه‌وه بنکە سەربازییەکانمان ٢٧ جار لە عێراق و سووریا رووبەڕووی هێرش بوونەتەوە".