ئۆمێد سەباح: شەممە لیستی مووچە رادەگەیەنرێت

بڕیارە سبەی یان شەممە لیستی مووچە رادەگەیەنرێت و بەشێکی ٧٠٠ ملیار دینارەکە رەوانەی هەرێم بکرێت.

سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان(ماوە بۆ درێژکراوە)  ئۆمێد سەباح لەبارەی دابەشکردنی  مووچەوە رایگەیاندووە"بڕیارە سبەی بەشێک لە ٧٠٠ ملیار دینارەکە بگات و سبەی یان شەممە لیستی مووچە رادەگەیەنرێت".

هەروەها وتی" بەشەکەیتری ٧٠٠ ملیار دینارەکە رۆژی یەکشەممە رەوانە دەکرێت ".

 سوودانی داوای کردووە شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات و وەزیری دارایی عێراق دوێنێ داوای لە بانکی ناوەندی کردووە، ٧٠٠ ملیار دینارەکە بنێردرێت.



PM:10:45:01/11/2023