به‌رپرسێكی باڵای كۆشكی سپی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ڕایگه‌یاند، "جۆو بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا سه‌ركه‌وتوو بووه له ڕازیكردنی بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل به‌مه‌به‌ستی ڕاگرتنی كاتی بۆردومانه‌كانی غه‌ززه به ئامانجی ئاسانكاری بۆ ڕاده‌ستكردنی دوو بارمته‌ی ئه‌مریكی كه ڕفێندراون" .
ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، به‌رپرسێكی باڵای كۆشكی سپی ڕایگەیاند، "بایدن جه‌ختی له پێویستی ئاگربه‌ستێكی كاتی كرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگه به هه‌وڵه‌كان بدرێت بۆ ئازادكردنی ئه‌و بارمته ئه‌مریكیانه‌ی له ڕوداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی كه‌رتی غه‌ززه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابون".
له لایه‌كی دیكه‌وه ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی نیگه‌رانی خۆی له دۆخی ته‌ندروستی غه‌ززه ده‌ربڕی، كه چۆڵكردنی زۆره‌ملێی نه‌خۆشخانه‌كان و رایگه‌یاند، "ئه‌م كرداره مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه بۆ سه‌دان نه‌خۆش كه پێویستیان به چاره‌سه‌ری پێویست هه‌یه".
ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی داوا له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات كه دامه‌زراوه ته‌ندروستییه‌كان بپارێزێت و دابینكردنی چاودێری پزیشكی به شێوه‌یه‌كی سه‌لامه‌ت بۆ برینداره‌كان مسۆگه‌ر بكات.
هه‌وڵه‌کان به‌رده‌وامن بۆ گه‌یشتن به ڕێككه‌وتنێك كه ڕێگه به سه‌قامگیری ناوچه‌كه بدات، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا ئیسرائیل به‌رده‌وامه له بۆردومانه‌كانی بۆسه‌ر غه‌ززه و به‌گوێره‌ی دواین ئاماریش زیاتر له نۆ هه‌زار كه‌س له غه‌ززه كوژراون.