هونەرمەندێکى دیارى ناوچەی هەورامان کۆچى دوایى کرد

ئەمڕۆ هونەرمەندى دیارى ناوچەى هەورامان و کوردستان جیهان بەخش غەفورى، بەهۆی نەخۆشىیەوە کۆچی دوایی کرد. 

بەیانى ئەمڕۆ هەینی ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ جیهان بەخش غەفوری کە هونەرمەندێکی دیارى ناوچەى هەورامانە، بەهۆی نەخۆشییەوە لە تەمەنى (٨٧) ساڵیدا لە شارى جوانڕۆى ڕۆژهەڵاتى کوردستان کۆچی دوایی کرد. 

جیهان بەخش غەفورى ساڵى ١٩٣٦ لە شارى نەوسودى ڕۆژهەڵاتى کوردستان لەدایکبووە، لە ماوەى (٧٠) ساڵى تەمەنىیدا خزمەتى هونەرى کوردی کردووە بە تایبەتى لە ناوچەى هەورامان و یەکەم کەس بووە دەفى لەگەڵ گۆرانى هەورامى بەکارهێناوە.


PM:02:14:03/11/2023