میسی نهێنی سێ ساتی مێژووی خۆی ئاشکرا دەکات

میسی پاڵەوانی جیهان و براوەی تۆپی زێڕینی 2023 باس لە 3 سات و ساتی دیار لە ژیانی وەرزشی خۆی دەکات،ئەمەش بۆ یەکەمجار نهێنیەکان دەدرکێنێت.

 سەرەتا  لەسەر گۆڵی کۆتایی چامپیۆنزلیگی 2009 دژی مانچستەریونایتد میسی وتی "من ڕانەهاتووم بە بەرزبوونە بە هەوادا و لێدانی سەر بە تایبەتی بەو شێوەیە جێبەجێ بکەم، ساتێک لە کاتی یارییەکەدا روویدا و بەو شێوەیە ڕوویدا کە خۆڕسکانە بوو، ئاهەنگی ماچکردنی پێڵاوەکانیشم هەر لە خۆوە بوو  هیچ مەبەستێک نەبوو".

 دواتر باسی تێپەڕینە سەرنجڕاکێشەکەی دەکات بەرامبەر بە بواتینگ و گۆڵەکەی بەرامبەر بایرن میونخ لە ساڵی 2015 و 

 دەڵێت:"  هەوڵمدا شتێکی چاوەڕواننەکراو بکەم و هێرشێکی زۆر خێرا بوو و بەبێ بیرکردنەوەیەکی زۆر ڕوویدا، بینیم کە دوای ئەوەی یەکەم فێڵم ئەنجامدا، ئەو جوڵەی کردوو هاتە ئەمبەرەوە، بۆیە بە خێرایی چوومە دیوەکەی تر، ئەم هێرشانە زۆر خێران و تۆ '. کاتت نیە  بیر لەوە بکەیتەوە کە ڕەنگە چی ڕووبدات بۆیە تەنها دەبێت  جێبەجێی بکەیت.”

لەکۆتایدا باس لە یاری کرواتیا دەکات لە مۆندیالی2022و ئەو گۆڵەی بەرامبەر گڤاریدۆڵی بەرگریکار ئەنجامیداو دەڵێت:" 

 هەنگاوێک دووریت لە بەشداریکردن لە یاری کۆتایی مۆندیال و گەڕانەوە بۆ بەشداریکردن لە یاری کۆتاییەکی تری مۆندیال لەگەڵ ئەرجەنتین، بەمەش دەرفەتێکی نوێ بەدەست دەهێنیت بۆ ئەوەی ببیتە پاڵەوانی جیهان”.


PM:04:40:03/11/2023