چاڤی ئاشکرایکرد بۆچی تۆپی زێڕینی ٢٠١٠ بە میسی درا

راهێنەری بەرشەلۆنە چاڤی هێرناندێز باسی برواوەی تۆپی زێڕینی ٢٠١٠دەکات کە تێیدا میسی بە دەستی هێناو بەشێک لە چاودێرانیش پێیانوابوو شایەنی ئینێستا یان شنایدەر بوو، چونکە یەکەم و دووەمی مۆندیال بوون.

 چاڤی دەڵێت: مەسەلەی دەنگدان، هیچ باسێک لەو بارەیەوە نییە، بەم شێوەیە کاردەکات، لە ساڵی ٢٠١٠ لە ئیسپانیا دەنگەکان بە شێوەیەکی بەرفراوان دابەشکران،  ئینێستا بوو، من بووم، دەیڤد ڤییا لەوێ بوو، کاسیاس لەوێ بوو، پویۆل، پیکێ، ڕامۆس ، دەنگەکان دابەشکرابوون بەسەر ئەو چەند یاریزانە ئیسپانیەدا.

 دەشڵێت:"   زۆر جار ئەوەم وتووە،  کاتێک من و ئەندرێس ئینێستا و لیۆ لەوێ بووین و میسی تۆپەکەی بردەوە من پێم وابوو زۆر دادپەروەرانە بوو، ئەو باشترین یاریزان بوو لەو کاتەدا و بۆ منیش باشترین یاریزان بوو لە مێژوودا.

چاڤی لە کۆتایدا دەڵێت:" ئەم هەفتەیە لەگەڵ میسی قسەم کرد، ئەویش زۆر دڵخۆش بوو، میسی باشترینە لە مێژوودا.



PM:06:39:03/11/2023