کەشناسی کۆتایی هاتنی شەپۆلی بارانبارینی راگەیاند

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەو شەپۆلی بارانبارینەی دوو رۆژە ناوچەکانی هەرێمی گرتۆتەوە و ئەمڕۆ لە رۆژهەڵاتی هەرێم و بەتایبەتی لە ناوچەکانی سلێمانی کردبووی بە رەهێڵەو شەستە باران، ئەمشەو نیوەشە کۆتایی دێت.

کەشناسی لە راگەیاندنێکی ئەمشەو ٣ ی تشرینی دووەمدا بڵاویکردەوە " ئەو شەپۆلە بارین بارینەی کە ئەمرۆ هەرێمی کوردستانی گرتبۆوە لە ناوچەکانی باکور و ناوەراستی هەرێم کۆتایی هات و لە ئێستادا لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵات و ناوچەکانی باکوری رۆژهەڵات و هەندێک ناوچە گەرمیان کاریگەری بە لاوازی ماوەتەوە".

" پێشبینی دەکرێ تا دوای نیوە شەو لە ناوچانەش کۆتایی پێ بێت لە گەڵ دروست بوونی تەمێکی کەم لە هەندێک ناوچەی شاخاوی." ( کەشناسی ئاماژەی بۆ دەکات).

لە بارەی سبەینێ شەممە ٤ ی تشرینی دووەمەوە، کەشناسی دەڵێت "سبەی ئاسمان پەڵەهەور و نیمچە هەور دەبێت پلەکانی گەرما یەک پلە نزمتر دەبێتەوە".

کەشناسی بڕی بارانبارینی ناوچەکانی بەم شێوەیە راگەیاند:

هەولێر 28.2 ملم
شەمامک 27.5 ملم
پیرمام 22.7 ملم
سلێمانی 19.0 ملم
چەمچەماڵ 5.8 ملم
دهۆک 12.4 ملم
زاخۆ 15.2 ملم
ئاکرێ 1.2 ملم
ئامێدی 17.6 ملم
بامەرنێ 20.2 ملم
بازیان 5.6 ملم
دەربەندیخان 0.2 ملم
دوکان 11.2 ملم
هەڵەبجە 4.8 ملم
هەڵشۆ 2.2 ملم
کەلار 3.6 ملم
کانی ماسی 16.4 ملم
مانگیش 17.4 ملم
مەیدان 9.8 ملم
پێنجوێن 14.8 ملم
قەڵادزێ 7.6 ملم
باتوفە 15.0 ملم
کەرکووک 1.0 ملم
دووز 0.4 ملم
خانەقین 4.6 ملم



PM:11:10:03/11/2023