لە ئێران بەندکراوێکی کورد لە سێدارە درا

ئەمڕۆ یەکشەممە ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ بەندکراوێکی کورد و خەڵکی مەهابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دوای (١٤) ساڵ بەندکردنی لە بەندیخانەی قزڵحساری شاری کەرەج جێبەجێ کرا.

بەپێی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ئەمڕۆ قاسم ئابستە بەندکراوی کورد و خەڵکی مەهاباد دوای (١٤) ساڵ بەندکردنی سزای سێدارەکەی لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج جێبەجێکرا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، قاسم ئابەستە ١٤ ساڵ پێش ئێستا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرا و بۆ بەندیخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە گواسترابووەوە.

هەنگاو ڕاشیگەیاندووە" ناوبراو وەکوو تۆمەتباری ڕیزی ئاخری دۆسیەی کوژرانی عەبدوڵڕەحیم تینا، لەگەڵ شەش چالاکی کوردی دیکە بەناوەکانی داوود عەبدوڵڵاهی، فەرهاد سەلیمی، ئەنوەر خزری، خەسرەو نەشارەت، کامڕان شێخە و ئەیووب کەریمی لەلایەن لەقی ٢٨ی دادگای شۆڕشی تاران بە سەرۆکایەتی دادوەر مەقیسە بە تۆمەتی چالاکی دژ بە ئاسایشی نەتەوەیی، چالاکی دژ بە حکومەت سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرا". 


PM:11:21:05/11/2023