مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی لە ژێر ناونیشانی (هەفتەی خۆڕاگری و کۆڵنەدان) درێژە بە بایکۆتی دەوام و ناڕەزایەتییەکانیان دەدەن.
دەستەی مامۆستایان و فهرمانبهرانی ناڕازی، له پهیامێكدا لە ژێر ناونیشانی (هەفتەی خۆڕاگری و كۆڵنەدان) بڵاویانكردهوه" کاتژمێر (١٠:٠٠)ی بەیانی ڕۆژی سێشەممە ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ لە سەرجەم شار و شارۆچكەكان دەست بە خۆپیشاندان دەکەینەوە".
دەستەی مامۆستایان و فهرمانبهرانی ناڕازی داواش لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەولێر و دهۆك دەكەن بچنە پاڵ ناڕەزایەتییەكانیان.
مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی چەند مەرجێكیان داناوە بۆ شكاندنی بایكۆت کە بریتین لە:
ــ پێدانی دوو مووچە.
ــ دەست پێکردنەوەی پلەبەرزکردنەوەی بێ مەرج، کە دەتوانن ئەو کارە بکەن، کە لەدەسەڵاتی خۆتاندایە و بێ هیچ یاسایەک وەستاندوتانە.
ـ بەڵێندان بەدامەزڕاندنی وانەبێژان لەسەرەتای ساڵی داهاتوو تا لە وەرزی دووەم بایکۆت نەکرێتەوە.
- لە كاتی هەمواری یاسای بودجە ڕازی ببن بەوەی مووچەی مووچەخۆران و مامۆستایان بخرێتە سەر وەزارەتی دارایی عێراق و بانکە عێراقییەکان.