داود ئۆغلو ره‌خنه‌ له‌په‌رله‌مانتارێکی به‌ردهاوێژی کورد ده‌گرێت

سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا ئه‌حمه‌د داود ئۆغلو ره‌خنه‌ له‌و په‌رمانتاره‌ی کورد ده‌گرێت که‌ به‌ردی گرتۆته‌ سوپای تورکیا له‌ سورتوش له‌ سه‌ر سنوری سوریا.

له‌ میانه‌ی وتارێکیدا له‌ شاری کیر شه‌هر، داود ئۆغلو ره‌خنه‌ی توندی له‌ په‌رله‌مانتاری کورد ئیسال توگلوک گرت له‌ سه‌رسنور له‌ هه‌رێمی ئورفه‌ به‌ردی گرتۆته‌ سوپای تورک له‌و کاته‌دا که‌ به‌قسه‌ی ئۆگلو" سوپای تورک یارمه‌تی گواستنه‌وه‌ی ئاواره‌کانی داوه‌".

چه‌ند رۆژه‌ له‌سه‌ر سنور به‌هۆی هێرشی داعشه‌وه‌ بۆسه‌ر شاری کوبانی به‌ده‌یان هه‌زار کورد ئاواره‌ی تورکیا بوون، کورده‌کان به‌گومانه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ سوپای تورکدا ده‌که‌ن و به‌وه تۆمتباری ده‌که‌ن که یارمه‌تی ‌داعش ده‌دات، ئه‌مه‌ش بۆته‌ مایه‌ی دروستبوونی توندووتیژی له‌نێوان خه‌ڵک و سوپای تورک.



AM:10:03:28/09/2014