هیلالی سعودی ملیارێکی بە میسی داوە

ڕۆژنامەنووسی  ناسراو جیم بالاگێ، نووسەری ژیاننامەی لیۆنێل میسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی،  دانوستانەکانی  هیلال بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە لە میرکاتۆی هاوینەی ئەمساڵدا، لە پشت پەردەوە ئاشکرا دەکات، سەرەڕای ئەوەی چەند مانگێک بەسەر میسی تێپەڕیوە ڕەتیکردەوە پەیوەندی بە یانە سعودییەکە بکات.

 بالاگی لە لێدوانەکانیدا لە تۆڕی caughtoffside ڕایگەیاندووە، شاندی یانەی هیلال بە فڕۆکەیەکی تایبەت لە پاریس بوون و ساڵانە بە بەهای یەک ملیار دۆلار ئۆفەرێکیان پێشکەش بە میسی دەکرد.

 ئاماژەی بەوەشکرد، بەڵام لیۆ ئەو ئۆفەرەی سعودیەی بە جددی وەرنەگرت.
 لە چوارچێوەیەکی دیکەدا ڕۆژنامەنووس بالاگی ئاماژەی بەوەدا کە ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە خەریکە بەشداری لە مۆندیالی ٢٠٢٦ دەکات، کە بڕیارە لە ئەمریکا و کەنەدا و مەکسیک بەڕێوەبچێت.

 جێگای سەرنجە کە لیۆنێل مێسی (٣٦ ساڵ) دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان لە ٣٠ی حوزەیرانی ڕابردوودا ڕووی لە ئینتەر میامی کرد، هەروەها لە ماوەی ١٤ یاری فەرمی لەگەڵ یانەی ئەمریکی لە پاڵەوانێتییە جیاوازەکاندا ١١ گۆڵی تۆمارکرد و ٥ گۆڵی دیکەی هاوکاری هاوڕێکانی کردووە.


PM:05:43:07/11/2023