باوەڕ ناکەن زیدان و میسی چی بە یەکتری دەڵێن

ئەمڕۆ لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا کە بۆ زیدان و میسی ئەنجامدرا،هەردوو ئەفسانە بە چەند لێدوانێک وەسفی یەکتری دەکەن و وەڵامی چەندین پرسیار دەدەنەوە.


قسەکانی میسی لە وەسفی زیدان:

میسی بۆ زیدان: تۆمارکردنی گۆڵ لە یاری کۆتایی مۆندیال باشترین شتە لە تۆپی پێدا، من و تۆ دەتوانین ئەوە بڵێین.

  مێسی: یاری کۆتایی جامی جیهانی 2014 بۆ هەمیشە ئازارێک دەبێت بۆ من.

  مێسی بۆ زیدان: ژمارە 5 لە تۆپی پێدا، ئێوە کردتان بە ژمارەیەکی گرنگ.

  میسی: لە ژیانی وەرزشیمدا هیچ پەشیمان نیم، بەڵام یاریی کۆتایی جامی جیهانی ٢٠١٤ هێشتا لە مێشکمدا گیر بووە، هەرچەندە دەتوانم کەمێک لەگەڵ ئەم مۆندیالەدا لەبیری بکەم.

  میسی: من ئەمە ناڵێم لەبەر ئەوەی لێرەیە، بەڵام پێشتر چەند جارێک ئەوەم وتووە، زیدان یەکێکە لە گەورەترین یاریزانەکانی مێژوو، من هەمیشە سەرسام بووم و خۆشم ویستووە. 

میسی: پێشتر زۆر شوێنی تۆ کەوتووم لە مەدرید و هەروەها زۆر بەدەستی،تۆوە ناڵاندوومە چونکە من بەرشەلۆنەم.  زیدان دەست ڕەنگین و هونەر و سیحر و هەموو شتێکە. 

میسی: زۆر یادگاریم هەیە لەسەری زیدان، لەوانە گۆڵەکەی بەرامبەر لیڤەرکوزن لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ، گۆڵەکانی بەرامبەر بەڕازیل لە یاری کۆتایی مۆندیال، ئەو جوڵە نموونەییانەی  کە پێشتر ئەنجامی دەدا، گۆڵە بەناوبانگەکەی ڤالێنسیا.

  مێسی: تاکە ڕێگە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکە شەڕکردنە و لە کۆتاییدا دەگەیت.

  مێسی: ڕێگاکە سەخت دەبێت و چەند جارێکیش کۆسپ دەبیت، بەڵام لە کۆتاییدا ئەوەی دەتەوێت ڕووبدات ڕوودەدات، هەمیشە ناتوانیت سەرکەوتن بەدەستبهێنیت، ئەمەش بەشێکە لە ژیان، ساتەکانی سەخت هەیە ڕووبەڕووی دەبیتەوە، دەبێت بیکەیت لە خەو هەڵسە و دووبارە هەوڵبدەرەوە.

  مێسی: کەسانی بەتوانا زۆرن، بەڵام زۆرێکیان سەرکەوتوو نابن، چونکە جگە لە بەهرە، پێویستت بە کار و هەوڵ و قوربانیدان و ڕێزگرتن و بەخت هەیە، هەروەها پێویستت بە بەختێکی زۆر هەیە لە جیهانی تۆپی پێدا چونکە هەموو کەسێک دەیەوێت یاری تۆپی پێ بکات.  ئەو وەرزشەیە کە جیهان زۆرترین ئارەزووی دەکات، بەڵام دەرفەتەکانی ناوی کەمن.

  مێسی: تۆپی پێ هەمیشە یەکەم شت بوو لە ژیانمدا تا خێزان و منداڵم هەبوو.

 

 گۆڵێک لە چامپیۆنزلیگ یان مۆندیال؟

  مێسی: هەر گۆڵێک، هەر گۆڵێک بێت؟  باشە ئەوە بەندە بە ساتەوەختەوە بەڵام گۆڵ تۆمارکردن لە پاڵەوانێتییەکانی ئەوروپا و مۆندیال هەمیشە تایبەتە و بێگومان مۆندیالیش تایبەتترە بەهۆی ئەو چوارچێوەی کە دەخرێتە ناوی و مانای گۆڵەکە چییە بەڵام ئەوە بەندە بە یارییەکەوە.

  مێسی: قورسترین بەرگریکار کە ڕووبەڕووی بوویتەوە؟

 زیدان: قورسترینیان ماڵدینی بوو، چونکە لە یاریگادا زۆر زیرەک بوو و تورامیش هەروا.

  مێسی: من لەگەڵ تورام یاریم کرد، زۆر قورس بوو.  لە مۆندیالدا تیپێکی نایابتان هەبوو.


زێدان: لیۆنێل مێسی نمونەیە بۆ هەموو یاریزانەکان و هەموو مرۆڤەکان چونکە ژیانی پەیوەندی بە خێزان و تۆپی پێوە هەیە".

  زێدان سەبارەت بە  لیۆنێل مێسی:

 تەنها چەند کەسێک هەن ئەو کارە دەکەن کە لیۆنێل مێسی دەیکات، ئەوان وەک ئەو نین بێگومان بەڵام ، تەنها یەک مێسی هەیە".

 زیدان "میسی من هەموو ڕۆژێک ناتبینم بۆیە ئەمڕۆ دەرفەتێکی خۆشە بۆ ئەوەی پێت بڵێم چەندە سەرسامم و هەموو هاندەرێکی تۆپی پێ چەندە سەرسامە و زۆر حەزی لە بینینی تۆیە کاتێک یاری دەکەیت.


PM:10:05:09/11/2023