بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشکرایەوە سەر فڕۆکەخانەی هەریر

نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە بۆ جارێكی دیكە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشکرایە سەر فڕۆكەخانەی سەربازی هەریر. 

نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ڕێی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی بۆمب رێژکراوەوە هێرشێك بۆسەر فڕۆكەخانەی هەریر ئەنجامدرا و لە نزیك هۆڵەكانی ئاگر كەوتەوە.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان، هێرشەكە زیانی گیانی نەبووە، بەڵام زیانی بە هۆڵەكانی فڕۆكەخانەکە گەیاندووە و لە ئێستاشدا چۆڵکراوە.

لە ڕۆژی ٧ی تشرینی یەکەمەوە تا ئێستا زیاتر لە (٢٥) جار هێرشکراوەتەسەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا.


PM:01:41:11/11/2023