وێنە.. داعش راستی ئەو وێنەیە ئاشكرا دەكات كە بەغدادی لەگەڵ ئافرەتێكدا لەمەلهایەكدایە

‌بەغدادی

گروپی داعش رایدەگەیەنێت كە ئەو وێنەیەی ئەبوبەكر بەغدادی كە لەمەلهایەك‌و لەگەڵ ئافرەتێكدایە‌و لە هەندێ دەزگاكانی راگەیاندن بڵاوكراوەتەوە، راست نیە‌و كەسێكی دیكەی هاوشێوەی ناوبراوە.

گروپی "دەوڵەتی ئیسلامی" ناسراو بە داعش رایدەگەیەنێت ئەو وێنەیە ئەبوبەكر بەغدادی نیە‌و هونەرمەندێكی ئوردونیە بەناوی "موعتەز حەتەر"‌و تەنها هاوشێوەی ئەبوبەكر بەغدادییە.

داعش بڵاوكردنەوەی ئەو وێنەیە مەحكوم دەكات‌و دەڵێت ئەو كەسەی لە فەیسبوك ئەو وێنەیەی بڵاوكردوتەوە ناەوی "روسیا سیگوندنیا"یە‌و بەوتەی داعش سیخوڕێكی ئیسراییلیە.

ئیبراهیم عەواد ئیبراهیم عەلی بەدری سامەرایی، ناسراو بە ئەبوبەكر بەغدادی خەلیفەی "دەوڵەتی ئیسلامی" ناسراو بە داعشە.





PM:05:01:28/09/2014