نوێترین هەواڵ لەسەر گواستنەوەی مباپێ و هالاند بۆ ریاڵ مەدرید راگەیەنرا

 فابریزیۆ ڕۆمانۆ (ڕۆژنامەنووس)  نوێترین هەواڵ لەسەر داهاتووی مباپێ و گواستنەوەی هالاند بۆ ریاڵ مەدرید ئاشکرا دەکات و رایدەگەیەنێت  سەرەڕای قسەکردن لەسەر کێشەکانی نێوان لویس ئێنریکی و کیلیان مباپێ، بەڵام دۆخەکە گەڕاوەتەوە بۆ سەقامگیری و هیچ ڕاستییەک لەو هەواڵەدا نییە کە یاریزانەکە بە گواستنەوەی بۆ ڕیاڵ مەدریدەوە لە ئێستادا دەبەستێتەوە.  

 فابریزیۆ دەشلێت:"  لە ئێستادا سەرنجی کیلیان مباپێ تەنها لەسەر کارەکانی لەگەڵ پاریس سانجێرماندایە، هیچ جوڵەیەک بەرەو ئەو یاریزانە لە ئێستادا لەلایەن ڕیاڵ مەدریدەوە نەبووە و نابێت " .  

 بە قسەی سەرچاوەکە داهاتووی کیلیان مباپێ لە ساڵی ٢٠٢٤ یەکلایی دەبێتەوە و پێشتر  یەکلانەبۆتەوە، ئەوەش ڕاست نییە ڕیاڵ مەدرید دوای کۆتایی هێنان بە ئارەزووی خۆی بۆ کیلیان مباپێ دەستی بە هەنگاونان بەرەو ئێرلینگ هالاند دەکات. یاریزانە نەرویجییەکە لە ئێستادا تەنها سەرنجی لەسەر کارەکانی تەنها لەگەڵ مان سیتیدایە.

لەکۆتایدا فابریزیۆ ڕۆمانۆ ئاشکرای دەکات:"  ڕاستە بریکاری ئێرلینگ هالاند لە یاریگای بێرنابیۆ بەرامبەر سپۆرتینگ براگا لە یاریگا بوو، بەڵام ئامادەبوونی بۆ مەبەستی دانوستان نەبوو بۆ هێنانی ئەو یاریزانە بۆ مەدرید. 


PM:11:36:12/11/2023