سبەی شەو هەورە برووسکەو رێژنە باران دەستپێدەکات


پسپۆری بواری کەشناسی ئاراز جەبار پێشبینی دەکات، ئەمشەو هەورە برووسکەو رێژنە باران لە چەند شوێنێکی هەرێم دەستپێبکات.

ئاراز جەبار لە راگەیاندنێکی کەشناسیدا دەڵێت " سبەی سێشەمە ١٤ ی تشرینی دووەم لە ئەنجامی کاریگەری دۆخێکی ناسەقامگیری کەش و ھەوا ئاسمانی ھەرێمی کوردستان لە کاتەکانی پاش نیوەرۆ بە زۆری دەگۆرێت بۆ نیمچە ھەور و لەکاتەکانی شەودا بەتایبەت درەنگانی شەو ناوبەناو لە شوێن و ناوچەی جیاجیادا ھەورە بروسکە و رێژنە باران دەستپێدەکات".

هەروەها دەشڵێت " پلەکانی گەرما بەرێژەی ١ پلە نزم ئەبێتەوە ، خێرای با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند ئەبێت ١٠-٢٥ کم/ سانیەدا دەبێت لە ئاراستەی باشور و باشوری رۆژئاواوە ."
 لەبارەی ناوچەکانی عێراقەوە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، بە تایبەتی سنوری رۆژھەڵات وناوەراست و باشور کاریگەری ئەم ناسەقامگیریە زیاتر ئەبێت و سبەی شەو ئەگەری چالاکبوونی ھەورە بروسکەی توند و تاوە بارانی بەخوڕ و تەرزە ئەبێت کە لەھەندێ ناوچەشدا ئەگەری دروستبوونی لافاوی لێدەکرێت ، دوو سبەی رۆژی چوارشەمە کاریگەری بارانبارین و ھەورە بروسکە لەسەر ناوچەکانمان چالاکتر ئەبێت.



AM:08:35:13/11/2023