ماڵپه‌ڕی به‌ناوبانگی ئه‌مه‌ریکی CNN له دوا هه‌واڵی خۆیدا بڵاویکرده‌وه که داعش له پێشڕه‌ویدایه به‌ره‌و شاری کوبانی و ته‌نها 3 کم دووره له شاره‌که‌وه.
له دوا هه‌واڵی ماڵپه‌ری که‌ناڵه‌که‌دا هاتووه که چه‌کدارانی داعش گه‌یشتوونه‌ته گوندی (مه‌رج ئیسماعیل) که 3 کم دووره له شاری کوبانیه‌وه.
وه‌ک ئه‌و که‌ناڵه بڵاویکردۆته‌وه به‌رپرسێکی لۆکا‌ڵی به‌ناوی ئیدریس نیسانه‌وه له کوبانی له‌رێگای ته‌له‌فونه‌وه به‌وانی رایگه‌یاندووه که "داعش دژه هێرشێکی سه‌رکه‌وتووی به‌ئاراسته‌ی کوبانی ئه‌نجام داوه".
ئه‌و به‌رپرسه داوای کردووه که پێویستیان به یارمه‌تییه" به‌چه‌ک و به‌بۆردومانی زیاتری ئاسمانی ئه‌مه‌ریکاو هاوپه‌یمانه‌کانی هه‌یه بۆ سه‌ر داعش".
ئیدریس له درێژه‌ی په‌یوه‌ندیه‌که‌یدا به CNN ه‌وه رایگه‌یاندووه " ئه‌گه‌ر وه‌زعه‌که وا بمێنێته‌وه ئه‌وا قسابخانه رووده‌دات و، که‌س نازانێ ج قه‌سابخانه‌یه‌ک رووده‌دات ئه‌گه‌ر داعش شاره‌که بگرێت".
له‌لایه‌کی تره‌وه چالاکوانێک به CNNراگه‌یاندووه که داعش هاتوونه‌ته گوندی مه‌رج ئیسماعیله‌وه‌و ته‌نها 3 کم یان ماوه بۆ کوبانی.
چه‌کدارانی داعش له 15 ی ئه‌یلوله‌وه ده‌ستیان به‌هێرشێکی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی قورس کردووه بۆ سه‌ر شاری کوبانی و تا ئێستا سه‌رباری ناهاوسه‌نگی هێزی نێوان چه‌کی داعش و هێزی شه‌ره‌ڤانانی یه‌په‌گه، به‌ڵام یه‌په‌گه توانیویانه به‌رگریه‌کی باش له‌شاره‌که بکه‌ن.