ریاڵ مەدرید بەبڕە پارەیەکی زۆر شوێنگرەوەی کارڤاخالی دیاری کرد

سەرچاوە ڕۆژنامەوانییەکان ڕایانگەیاند کە ڕیال مەدرید ئامانجی گواستنەوەی  ئەلێکساندەر ئارنۆڵدی یاریزانی یانەی لیڤەرپوڵە، ئەمەش بە مەبەستی ئامادەکردنی پۆستی بەرگریکاری ڕاست بۆ سەردەمی دوای دانی کارڤاخال.

 یاریزانەکەی لیڤەرپوول ئامانجی یانەی ڕیال مەدریدە، کە پێیان وایە لە ساڵانی داهاتوودا دەبێتە باشترین بەرگریکاری ڕاستی جیهان.

 ئەم سەرچاوانە ڕوونیان کردەوە کە ڕیال مەدرید دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ ئارنۆڵد بکات، ڕەنگە یانەی شاهانە ئۆفەرێک پێشکەش بکات بە بەهای 70 ملیۆن پاوەن.

 ئەوەشی ئاشکراکردووە ئەو ئاستەی یاریزانە ئینگلیزەکە، جود بێلینگهام نیشانیداوە، وایکردووە ئیدارەی یانەکە بیەوێت جارێکی دیکە ئەو ئەزموونە دووبارە بکاتەوە و گرێبەست لەگەڵ یاریزانێکی تری ئینگلیزی و هەڵبژاردنەکە بکات، لەسەر ئارنۆڵد کە ئامانجێکە بۆ بەهێزکردنی پێگەی بەرگریکاری ڕاست.


PM:08:13:14/11/2023