بەرشەلۆنە میسینهۆ دەگوازێتەوە

ئیدارەی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بەدوای بەهرەمەندە لاوەکاندا دەگەڕێت کە توانایەکی زۆریان هەبێت بۆ گواستنەوەیان، بۆ ئەوەی دواتر سودیان لێ وەربگرن.

 بەپێی ئەوەی ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی بڵاوی کردووەتەوە:  بلاوگرانا ئارەزووی گواستنەوەی مرواری بەڕازیلی ئیستێڤۆ ویلیان دەکات کە نازناوی میسینهۆی لێنراوەو، بەرازیلیەو لە یانەی  پاڵمێراس یاری دەکات.

 میسینهۆی تەمەن 16 ساڵ، پێشتر خواستی خۆی بۆ یاریکردن لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکە ڕاگەیاندبوو و وتوویەتی: خەونی من یاریکردنە بۆ یانەی بەرشەلۆنە.
 ئیستێڤۆ بەهۆی درەوشاوەیی لەگەڵ یانە  بەڕازیلیەکە  چەند یانەیەک هیوا خوازن تواناکانی بەدەستبهێنن.





PM:10:51:14/11/2023