پسپۆرێکی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکی به‌ناوی کریستۆفر ها‌مه‌ره‌وه ده‌ڵێت" داعش هه‌ر خۆی له سووپای سوریا و به‌ره‌ی نه‌سره‌و پێشمه‌رگه‌و حیزبوڵاشی به 5 گۆڵ به‌رامبه‌ر سفر بردۆته‌وه".
کریستۆفه‌ر ها‌مه‌ر به سی ئێن ئێن راگه‌یاندووه" داعش ئێستا به‌هێزترین لایه‌نه له ناوچه‌که‌دا، ئه‌مه‌شی وه‌ک وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌کی په‌رله‌مانتاری به‌ریتانی جورج گالاوی بوو که وتبووی داعش " سووپایه‌کی وه‌همین".
سه‌باره‌ت به کاریگه‌ری هێرشه ئاسمانییه‌کانی ئه‌مه‌ریکاو هێزه هاوپه‌یمانه‌کانی، هارمه‌ر ده‌ڵێت: گورزه ئاسمانییه‌کان تا ئێستا له‌سه‌ر ئاستی ته‌کتیکی سه‌رنج راکێشه، به‌ڵام له‌سه‌ر ئاستی ستراتیژی هیچ مانایه‌کی نییه".
ئه‌و پسپۆره ده‌ڵێت: ناتوانین ئه‌و رێکخراوه له‌ناوبه‌رین ئه‌گه‌ر هێزمان نه‌بێت له‌سه‌ر زه‌وی که بڕوای پێبکه‌ین، ئێستا هێزی پێشمه‌رگه له‌باکورو سوپای عێراقمان له‌باشوور هه‌یه، له‌و باوه‌ره‌دام که ئه‌م هێزانه به پاڵپشتی گورزه ئاسمانییه‌کان ده‌توانن له عێراق پاشه‌کشه به‌داعش بکه‌ن، به‌ڵام ئێمه له‌سوریا له‌گه‌مه‌یه‌کی ته‌واو جیاوزداین، له‌و باوه‌ره‌دا نیم که تا ئێستا گه‌مه‌که له‌به‌رژه‌وه‌ندیماندا بێت".