وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق بڕیاریدا سیستمی جێگره‌وه و به‌دیل بۆ سه‌رجه‌م یه‌كه و هێزه ئه‌منیه‌كان له‌كاتی ئه‌ركه‌كانیان جێبه‌جێ بكرێت، له‌كاتی دانانی به‌دیلیش ئه‌و ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازه‌ی مۆڵه‌ت وه‌رده‌گرێت، به ئه‌رك بۆی هه‌ژمار ده‌كرێت.
ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، به‌گوێره‌ی نوسراوێكی فه‌رمی كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراقه‌وه ده‌رچوه، به پشتبه‌ستن به ڕێنماییه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیران، سابت عه‌باسی وه‌زیری به‌رگری ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕی له‌سه‌ر دووباره خستنه‌ڕوی سیستمی به دیل بۆ سه‌رجه‌م فیرقه سه‌ربازییه‌كانی ناو سوپای عێراق، به‌مه‌رجێك دۆخی ئه‌منی له چوارچێوه‌ی پۆله‌كانی به‌رپرسیارێتیدا له‌به‌رچاو بگیرێت.
داموده‌زگا سه‌ربازییه‌كانی عێراق دوو سیستمی كاتی كاركردن له یه‌كه‌كانیاندا ده‌گرنه‌به‌ر، ئه‌وانیش سیسته‌می مۆڵه‌تی خولی و سیسته‌می جێگره‌وه‌یه.
سیستمی به‌دیل پێكدێت له به‌رده‌وامبونی سه‌رباز و پۆلیس و هتد بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكی دیاریكراو له كاركردن، پاشان وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت بۆ پشوو، كه یه‌كسانه به‌و ڕۆژانه‌ی كه له یه‌كه‌كه‌یدا ئه‌رك ده‌بینێت دوای ئه‌وه‌ی هاوكاره‌كه‌ی شوێنه‌كه‌ی پڕده‌كاته‌وه و ئه‌ركه‌كه‌ی له‌ئه‌ستۆ ده‌گرێت.