پێش یاریەکەیان دژی ئەرجەنتین لە پاڵاوتنەکانی ئەمریکای باشوور بۆ گەیشتن بە مۆندیالی٢٠٢٦،رۆدریگۆی بەرازیلی و یاریزانی ریاڵ مەدرید ترسی لە میسی هەیە.
لە وەڵامی ئەوەی مێسی پێشتر لە ماراکانا گۆڵی نەکردووە ڕۆدریگۆ وتی:" ئەو یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی مێژوو و هێشتا دەتوانێت زۆر مەترسیدار بێت، دەبێت زۆر وریا بین لەگەڵیدا".
ڕۆدریگۆ وتیشی: ، یارییەکەی ئەرجەنتین هەمیشە یارییەکی سەخت و چاوەڕواننەکراوە کە تێیدا ڕێزگرتن لە نێوان هەردوو هەڵبژاردەکەدا زاڵە، پێموایە لەنێو 3 یاریی گرنگدا دەبێت بۆ من تا ئێستا.”